٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٠
پرۆژەی زۆرەملی هەڵکۆڵین لە مزگەوتی ئەقسا

کاربەدەستانی رژێمی زایۆنی جەختیان کردەوە لەسەر هاوبەشی شارۆچکەنشینەکان لە هەڵکوڵینەکانی ژێرو دەوربەری مزگەوتی ئەقسا .

کاربەدەستانی رژێمی زایۆنی جەختیان کردەوە لەسەر هاوبەشی شارۆچکەنشینەکان لە هەڵکوڵینەکانی ژێرو دەوربەری مزگەوتی ئەقسا .

بە پێی نوسینی رۆژنامەی القدس العربی ، لە کاتێکدا کە یونسکۆ  بە نیازە  چواشەممەی ئەم حەوتەیە ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی دیکە لە بارەی قودسەوە واژۆ بکات ، بنیامین نەتانیاهو  سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایونی رایگەیاند ، ئەم حەوتەیە خۆی لە هەڵکۆڵینەکانی ژێر مزگەوتی ئەقسادا بە ئامانجی دۆزینەوەی شوێنەراوەکانی تایبەت بە جووەکان بەشداری دەکات .

سەرۆکی شوێنەوارە کەوناراییەکانی رژێمی زایۆنی لەم پەیوەندیەدا گوتی بەرپرسانی ئیراییل بڕیاریان دا هەموو گەنجانی ئیسراییلی بەرلە پەیوەست بوون بە ئەرتەش لە هەڵمەتی هەڵکۆڵینی ژێر مزگەوتی ئەقسا و دەوروبەری لە نێو شاری قودس وەک " ئەرکی نیشتمانیی " بەشداری بکەن.

بە پێی ئەم بڕیارنامەیە کە  لە لایەن ئیسراییلەوە ناڕەزایەتی توندی لە گەڵ کرا ، هەرچەشنە پەیوەندی جوولەکەکان لەگەڵ شاری قودس رەتکرایەوە .

ئەم ڕەشنووسە لە لایەن وڵاتانی کوێت ، لوبنان و تونس و بە وەکالەتی فەلەستینەکان و ئەردەن کە ئەندامی لیژنەی 21 ئەندامیی کەلەپوری مێژوویی  نین ، خرایە ڕوو .

پێشبینی دەکرێ کە ئەم ڕەشنووسە نوێیە لە لایەن زۆرینەی ئەندامان پشت راست بکرێتەوە بەڵام رژێمی زایۆنی هیوادارە وڵاتە ئوروپیەکانی ئەندامی ئەم لیژنەیە وەک فینلەند ، پۆڵندا ، کرۆڤاسیا و پورتوگاڵ لە گەڵ ئەم پرۆژەیە دژایەتی بکەن یان لانیکەم لە دەنگوەرگرتندا بەشداری نەکەن .
.....
300